شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-04 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە عەفرین ئەفسەرێکمان کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 4ی ئایاری 2022 لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون لە باکووری سووریا بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر یەکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێک بە ناوی تالها بەهادر بە قورسی برنیداربووە و دوای ئەوەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، دوای هێرشەکە بنکەکانی یەپەگەیان کردووەتە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 24 شەڕڤانی یەپەگە کوژراون. یەپەگە هیچ لێدوانێکی لەبارەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە