شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-26 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی و یه‌كێتى لەبارەی دیاری کردنی کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆماری عێراق هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكى پارتى له‌ به‌غدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حزبه‌كه‌ی ‌و یه‌كێتى لەبارەی دیاری کردنی کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ لەیەکنزیکبوونەوە و لێكتێگەیشتنێکیان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی عەبدولکەریم فەیلی وتەبێژی لقی به‌غداى پارتی بەپێگەی مەوازین نیوزی ڕاگەیاندووە: "پارتى ‌و یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ نزیکبوونەوەکیان نییە".

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئەو کرانەوەیه‌ى دەوترێت کە لەدوای جەژنی ڕەمەزان لەپڕۆسەی سیاسییدا دروست دەبێت پەیوەندیی بەناوماڵی شیعییەوە هەیە.

مەهدی عەبدولکەریم فەیلی ده‌شڵێت: "ئەو کرانەوەیه‌ پەیوەندیی بەڕێککەوتنی لایەنە شیعییەکانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، نەوەک پۆستی سەرۆک کۆمار و ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکان".

وتەبێژی لقی به‌غداى پارتی ئەوەشی وتووە، "بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەدوای ڕێککەوتنی لایەنە شیعییەکان هەر ڕوودادات، لەبەرئەوەی پارتى ‌و یەکێتی دەستیانگرتووە بە کاندیدەکانی خۆیانەوە، بۆیە هەریەکەیان بە کاندیدی خۆی دەچێتە کێبڕکێی بەدەست هێنانی پۆستەکە لەناو پەڕلەماندا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە