لە پارێزگای کوردستان 5 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 5ی گوڵانی ساڵی 1401 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 34 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 11 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 5 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە 1 کەس گیانی لەدەست داوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 2016 کەس.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران