شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-24 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگرێکی گەورە لە پاڵاویەکی نەوتی باشووری سلێمانی کەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگرێکی گەورە لە پاڵاویەکی نەوت کەوتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی باسنیووز بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانێ کەوتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەشتە شوێنی ئاگرەکە بۆئەوەی بتوانن لەکاتێکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەھۆی فراوانیی ئاگرەکە، چوار تیمی دیکەی ئاگر کوژێنەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەدەوری پاڵاوگەکە بڵاوبوونەتەوە، بۆئەوەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەو پاڵاوگەیەی لەناوچەی تانجەرۆ ئاگری گرتووە، خەزانێکی نەوتی لێ بووە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە خەزانەکە ئاگری گرتووە، تاوەکوو ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی نازانن ھۆکاری ئاگرەکە بۆچی دەگڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە