شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-21 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی یەکێتی سزادران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی ئەو حیزبە سزادران.

کوردپرێس: بڕیاردەری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەند نووسراوێکدا و بە پاڵپشتی دەسەڵاتەکانی بافڵ تاڵەبانی، سزادانی ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی حیزبەکەیانی راگەیاند.

ئەو بەرپرسانەی سزادراون بریتین لە حامید حاجی غالی، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، رێزان شێخ دلێر راوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

شایانی باسە ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی یەکێتی لە ماوەی رابردوودا زۆرترین رەخنەیان لە ئەدای حکوومەتی هەرێم و حیزبەکەیان گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە