شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-19 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەروەی عێراق بەتوندی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا لە باکووری عێراق سەرکۆنە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند بە توندی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە باکووری وڵات ڕەت دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: حکوومەت ئەو ئۆپراسیۆنەی تورکیا بە دەستدرێژی کردن بۆسەر "سەروەریی وڵات" دەزانێت.

ناوبراو دەشڵێت، ئۆپراسیۆنەکە پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێی باشە و ڕاشیگەیاند، حکوومەتی عێراق جەختی کردەوە خاکی عێراقی نابێتە بارەگا و ڕێڕەوی زیانگەیاندن و ئازاردانی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردووەتەوە لەوەی عێراق نابێتە گۆڕەپانی ناکۆکییەکان و یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیی لایەنە دەرەکییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە