شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-14 19:33 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک لە ڕەوتە ناوخۆییەکان دەیانەوێت هێڵی بەرگریی پەکەکە لەناو بەرن/پێویستە کورد خۆی لەشەڕی ناوخۆیی بەدوور بگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پارتی کرێکارانی کوردستان پارتێکە کە ڕووبەڕووی داگیرکارەکان بووەتەوە و لە کوردستانی سووریاوە تا شەنگال و ناوچەکانی پاراستنی میدیای دەپارێزێت و لە ئێستادا ژمارەیێک لە ڕەوتەکان دەیانەوێت ئەم هێڵە لەناو بچێت.

گەلۆ عیسا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریاP.D.K.S) ) لەگفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا تورکیا خۆی بۆ شەڕێکی دیکە بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا ئامادە کردووە وتی: تورکیا بە بیانووی پەکەکەوە دەیهەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ تورکیا هەڵبکرێت بۆ خولەکێک ماتڵ نابێت و پلانەکەی خۆی دادەڕێژێت. تورکیا ماوەیێکە دەیهەوێت هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا بقۆزێتەوە هێرشێکی نوێ دەست پێبکات.

ناوبراو وتی: لە ئێستادا ئەگەر تورکیا بەنیازی هێرش بۆسەر هەرێمی کوردستان بێت یا بیەوێت شەڕێکی نوێ لەدژی پەکەکە دەست پێبکات یان ئەوەی کە هێزەکانی هەرێمی کوردستان بیانەوێت سنوورێک لەنێوان هەرێم و کوردستانی سووریا دروست بکەن پرسێکی بێ جێ دەبێت.

ناوبراو وتی ئەم هەنگاوە سایس-پیکۆمان دێنێتەوە بیر و ئێمە دەبێت لە یادماندا ئەم سنووردانیانە قبووڵ نەکەین. ئەم نووردانیانە دابەش کردنی دووبارەی کوردستانە و قبووڵکراو نییە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریاP.D.K.S) ) وەبیری هێنایەوە: لە لایەکی ترەوە پارتی کرێکارانی کوردستان پارتێکە کە بەرەنگاریی داگیرکارییەکان وەستاوەتەوە و لە کوردستانی سووریاوە تا شەنگال و ناوچەکانی پاراستنی میدیای دەپارێزێت و لە ئێستادا ژمارەیێک لە ڕەوتەکان دەیانەوێت ئەم هێڵە لەناو بچێت.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وەبیری هێنایەوە: لەناوچوونی ئەم هێڵە بەرگرییە لەناوچوونی هێڵی بەرگریی کوردەکانە لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا.

گەلۆ عیسا زیادی کرد: لە بارودۆخی ئەمڕۆدا شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا هاوکێشەکانی جیهانی بەرەو گۆڕانکاریی گەورە بردووە و پێویستە کوردیش ستراتێژییەکی دیاریکراوی ببێت تا پێکەوە سیاسەت بکەن.

ناوبراو دێژەی دا: کوردەکان چیدی دەبێت ڕووداوەکانی دوای شەڕی جیهانیی و ناکۆکی و دووبەرەکی ناو ماڵی خۆیان وەلابنێن و لەم بارودۆخەدا خۆیان دوور بگرن لە شەڕی ناوخۆیی و هەنگاو بۆ یەکگرتن هەڵبگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە