ژمارەیەک حەشارگەی داعش له کەرکووک خاپورکران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی ئەبوو خەناجر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کراونەتە ئامانج و هێزەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گرتووە.
ئەوەش هاتووە، دوای هەڵگرتنەوەی تەقەمەنییەکان، یەکەی ئەندازیاری ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی هەستاون بە لەناوبردنی چەک و تەقەمەنی گرووپی چەکدارانی داعش.
بۆچوونی بەکارهێنەران