قوباد تاڵه‌بانی: خەرج نەکردنی مووچە لە هەموو هەرێمی کوردستان بوونی تایبەت به سلێمانییه‌وه نیه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌رێمی کوردستان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه، کێشه‌ی که‌میوی داهاتی هه‌یه و ئه‌وه‌شی له‌میدیاکان باس ده‌کرێت، ئه‌وه کێشه‌ی سلێمانی نییه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی له په‌راوێزی به‌شداری کردنی له کۆڕبه‌ندی ئابووری دێڵفی له یۆنان سه‌باره‌ت به دواکه‌وتنی دابه‌ش کردنی مووچه له سلێمانی له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند، "ئه‌وه کێشه‌ی سلێمانی نییه، ئه‌وه کێشه‌ی که‌میی داهاتی هه‌رێمی کوردستانه و خه‌تای سلێمانی نییه".
ناوبراو وتیشی، "هه‌رێمی کوردستان تووشی کێشه‌ی دارایی بووه، دوور له‌وه‌ی که له میدیاکان باس ده‌کرێت ئه‌وه کێشه‌ی سلێمانی نییه، کێشه‌ی که‌میی داهاتی کوردستانه، لێره داوا ده‌که‌م واز له سلێمانی بێنن، ئه‌م کێشه‌یه کاریگه‌ریی له هه‌موو هه‌رێمی کوردستان هه‌یه".
بۆچوونی بەکارهێنەران