شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-10 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆپیشاندانی کرێکارانی ژینگەپارێز لە سلێمانی بەڕێوەچوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کرێکارانی ژینگەپارێز لە سنووری دوکان و خەلەکان و پیرەمەگروون لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بە خەندانی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیاکەمان لە سنووری قەزای دووکان و خەلەکان و پیرەمەگروون دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

ناوبراو روونیشی کردەوە، کرێکارەکانی کۆمپانیای ئێمە 600-700 کرێکار دەبن و سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، هەر بۆیە ئامادەنین بچنەوە سەر کارەکانیان.

باسی لەوەش کرد، حکوومەت چوار ملیار دیناری کۆمپانیاکەی ئێمە قەرزدارە، چەندین جار بەڵێنیان پێداوین پارەکانمان بۆ خەرج بکرێت بەڵام راست نەبوون.

ئاشکراشی کرد، حکوومەت بە ئێمە دەڵێت 300ملیۆن دینارتان دەدەمەوە، لەکاتێکدا تەنها مووچەی کرێکارەکانی دەرەوەی شارم 400ملیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە