بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم، پارتى پێشنیارى نوێ ده‌داته یه‌كێتى
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، پێیان باشه تا دواى هه‌ڵبژاردن شێوازى ئیداره‌دانى هه‌رێم بگۆڕن و زۆنى سه‌وز قوباد تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى کاره‌کانى حکوومه‌ت بکات و زۆنى زه‌ردیش مه‌سروور بارزانى.
به‌پێى هەواڵی کوردپرێس، شارپرێس بڵاوی کردەوە پارتى پێشنیارێکى نوێى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم داوه‌ته یه‌کێتى و پێشنیازه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که قوباد تاڵه‌بانى تا دواى هه‌ڵبژاردن سه‌رپه‌رشتى کاره کارگێڕى و ئیداریه‌کانى زۆنى سه‌وز بکات.
هه‌ڵکه‌وت ئه‌نوه‌ر په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌م پێشنیار و بۆچوونه‌ى نه‌شارده‌وه و ڕایگه‌یاند، پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه قوباد تاڵه‌بانى سه‌رپه‌رشتى کۆکردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهات و پرۆژه‌کانى زۆنى سه‌وز بکات و بۆخه‌ڵک ڕوون ده‌بێته‌وه کێ ده‌ستى بهسهرداهاتدا گرتووه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوو حکوومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 20 ملیار دینارى بۆ پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆک ته‌رخان کردووه و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌کى بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان نه‌کردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران