شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-06 10:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان: پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئامادەیە هەموو هەرێم بفرۆشێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى په‌یامێک ئاراسته‌ى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و زۆرینەیه‌ى ئێوه‌ باسیده‌که‌ن، تەنها لەسنوری خۆتان کاری پێدەکرێت و پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی ئامادەیە هەموو هەرێم بفرۆشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە زانا مه‌لا خالید سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "داواکاریمان بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان نییه‌، به‌ڵکوو هۆشداریمان بۆى هه‌یه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین، بابه‌تى یاساى هه‌ڵبژاردن ‌و کۆمیسیۆن پێکه‌وه‌ بهێننه‌ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه‌کات، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى خۆى به‌کارده‌هێنێت ‌و بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر که‌س ناوه‌ستێت".

لە وەڵامدا شیرین یوونس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: "زۆرینەی پەرلەمان پێویستە بۆ خزمەتی خەڵک ‌و ڕێگریی لە دزینی داهاتی نەوت ‌و داهاتی دەروازە سنووریەکان بەکاربێت، ئەگەر پارتی زۆرینە بۆ هەڕەشە بەکاربێنێت ئەوا تەنها لەسنووری خۆیان کار بەزۆرینە دەکرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ده‌ڵێت: "نوێنەری کەمیینەکان کورسییەکانیان بۆ خزمەتی خەڵکی خۆیان ‌و کوردستان بەکارناهێنن ‌و ئەوان ئێستا نوێنەری پارتین ‌و هیچ بڕیارێک بەبێ ڕەزامەندی پارتی نادەن".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: "پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق‌ و هه‌رێمى کوردستانیش شکستیان هێناوه‌، دواتر هەرکەسێک بیەوێت هەڕەشە لە یەکێتی بکات پەنجەی هەڕەشەی ئەبڕین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە