شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-06 03:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان: پەرلەمان خەمساردە لە چلاک کردنی کۆمیسیۆن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩وە ئێمە داوای چارەسەری کێشەی بەسەرچوونی کۆمیسیۆن دەکەین لە پەرلەمان، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەیانکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ھەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان کە ماوەکەی بەسەر چووە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئێمە نووسراوێکمان بۆ پەرلەمان کرد لە بارەی بەسەرچوونی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی چارەسەریەکمان بۆ بکەن و دواتر نووسراوێکی دیکەمان بۆ پەرلەمان کرد و باسیان لەوەکرد کە دوای کاراکردنەوەی دەستەی مافی مرۆڤ کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەر دەکەین، بەڵام ئەویش نەکرا".

ھەندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: "کە دوای دووەم نووسراویش ھیچیان بۆ نەکردین دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن جارێکی دیکە نووسراومان بۆ پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەربکەن، بەڵام ئێستاش ھیچیان نەکردووە و ئێمەش ناتوانین ھیچ کارێک بکەین تاوەکوو کێشەی کۆمیسیۆن یەکلایی نەکرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە