جارێکی دیکە پرسی ئاو ئەنقەرە و بەغدا کۆ دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکوومهتی عێراق راگەیاند، کۆبوونەوەی داهاتووی عێراق و تورکیا لهبارهی پرسی ئاوهوه لە بەغدا دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی حکوومهتی فیدڕاڵدا هاتووه، ئەمڕۆ مههدی رەشید حەمدانی، وهزیری سهرچاوهکانی ئاو لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و دۆسیەی ئاو و دوا پێشھاتەکان کردووه.
هەروەها له راگهیهندراوهکهی وهزارهتی سهرچاوهکانی عێراقدا هاتووه، دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری تورکیا تایبەت بەدۆسیهی ئاو گفتوگۆ دهکرێت.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو داواشی لە لایەنی تورکی کردووە، ھەرچی زووە دەستبکرێت بە کاراکردنی پرۆتۆکۆڵی ھاوکاری لەسەر ئاوی روباری دیجلە و سەنتەری ھاوبەشی تایبەت بە گەشەپێدانی کەرتی ئاو و ئاڵۆگۆڕکردنی پسپۆڕی و توێژینەوە ھاوبەشەکان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران