شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-01 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانەى راگەیاندنى ئەمنی عێراق کوژرانی 3 تیرۆریستی مەترسیداری ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق رایگەیاند؛ لە بۆردوومانێکى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى عێراقدا لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، ئەندامانى گرووپێکى "تیرۆریستییان" کوشتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینى 1ى نیسانى 2022، شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە بە پشتبەستن بە زانیاریى هەواڵگری و لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە ئەندامانى ئەو گرووپە لە چیای حەمرین لە باشوورى پارێزگاى کەرکووک کوژراون.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى ئاشکرایکردووە ئەندامانى گرووپەکە سێ کەس بوون و دواتر زانیاريى لەسەر ناسنامەکانیان بڵاودەکەنەوە، بەبێ ئەوەى کاتى ئەنجامدانى بۆردوومانەکە ئاشکرا بکات.

زنجیرە چیاى حەمرین لە نێوان باشوورى کەرکووک، باکوورى سەڵاحەدین و رۆژئاواى دیالەدا درێژ بووەتەوە، لەماوەى رابردوودا جێگەى جموجۆڵ و خۆحەشاردانی چەکدارانى رێکخراوى داعش بووە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە