شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-30 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیایەکی ئیسپانی لە ھەرێمی کوردستان ھێڵی ئاسنین دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی ھەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەی ھێڵی ئاسنین لە کردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەکردنی پڕۆژەکە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاگرین عەبدوڵلا لە لێدوانێکیدا وتی، "دوای کردنەوەی تەندەری دیراسەکردنی دروستکردنی ھێڵی ئاسنین لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیایەکی ئیسپانی دەرچووە، کە لەسەر ئاستی جیھان بەناوبانگە و لە زۆر وڵات کاری کردووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەکەین و دواتر دەست بەکار دەبن، کە ماوەی نۆ مانگی پێویستە دیراسەکە بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی ئێمە پێمانداوە تەواوی بکات".

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی: "ئەو کۆمپانیایە باس لە ھەموو وردەکاریەکان دەکات کە بەھای ئابووری چۆنە و قازانجی چیە بۆ ئەوەی دروستی دەکات و چۆن دروست بکرێت و لە کوێ بڕوات و کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە چی دەبێت، بۆیە وردەکاری تەواومان پێ دەدات".

نابراو وتیشی: "دوای تەواوبوونی دیراسەکە بەدوای وەبەرھێنەر دەگەرێین، کە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەکرێت کاری لەسەر بکات بەشێوەی کرداری، کە 912 کم دەبێت و دوو ملیۆن و 600 ھەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ ھەڵەبجە و ڕانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەکانی دیکە، کە پڕۆژەکە بەسێ قۆناغ تەواو دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە