پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە نەینەوا کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا هێزەکانی تورکیای تێدا جێگیرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردوەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا کە تێیدا بنکەیەکی سەربازی تورکیای تێدا جێگیرە.
ئاشکراشیکردوە، دوو مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و سێ مووشەکی دیکەش لە چیای باشیک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران