شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-29 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و سکرتێری گشتیی ئۆپێک کۆبوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە شاری دوبەی لەگەڵ محەممەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت، ناسراو بە ئۆپێک، كۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاوتوێ کرا.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک جەختیان "لە گرنگیی ھەماھەنگی و یەکخستنی ھەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیهان و بازاڕی وزە" کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە