سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئامادەین کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین بە شێوەیەک کە هەمووان براوە بن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له مارتین یێگه‌ر باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له عێراق کرد و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاسته‌ڕێکردنی پرۆسه‌ی سیاسی که ببێته مایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ‌کران.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیله‌وه‌کرده‌وه، خاڵی هه‌ره گرنگ بۆ عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات، سه‌قامگیری و ده‌رفه‌تی گفتوگۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌کان و گه‌یشتن به خاڵی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که به شێوه‌یه‌کی دروست بچێته پێشه‌وه و وتیشی، "هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور به شێوه‌یه‌ک که هه‌موان براوه بن و سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندییه‌کی دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته دی".
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا وێڕای خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان، جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به بایه‌خه‌وه سه‌یری پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری له عێراق ده‌که‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ی سیاسی هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران