وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیندار نەجمان دۆسکی، وەزیری پێشووتری کۆچ و کۆچبەرانی حکوومەتی عێراق بە تۆمەتی کوشتن لەلایەن پۆلیسی دهۆک دەستگیرکرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە میدیای سەرۆکی حکوومەتی ڕاگەیاند: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێک، زیاتر لە هەفتەیەکە خۆی رادەست نەدەکرد، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا".
ئەو وەزیرەی پێشووتری عێراق تۆمەتبارە بە کوشتنی خزمێکی خۆی، لەسەر کێشەی زەوی و زار، پێشتر برازایەکی ئەو لەسەر هەمان تاوان دەستگیرکراوە و دانی بەوە داناوە کە خۆی خزمەکەی کوشتووە، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکە دەڵێن، "دیندار نەجمان تۆمەتبارە"، بۆیە لەلایەن پۆلیس و دادگاوە داواکراو بوو، تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران