ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى: سەرەڕای هەڕەشەکانی پەروەردە بایکۆتی مامۆستایان درێژەی دەبێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهڕوونکردنهوهکهى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازى هاتووه، بەداخەوە جارێکی تر دەسەڵاتی شکست خواردوو لەجیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییە ڕەواکانی مامۆستایان لەڕێگەی بەڕێوەبەری پەروەردەکانەوە پەنای بردەوە بۆ هەڕەشە و ترساندن بۆ شکاندنی بایکۆت و بەزۆر بردنەوەی مامۆستایان بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن .
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، زمانی هەڕەشە بەهیچ شێوەیەک مامۆستایان سارد ناکاتەوە لە هەڵۆێستەکانیان و ئەو جۆرە هەڕەشانە خزمەت بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ناکات، هاوکات مامۆستایان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچوونی تەواو دەکەین بۆ ئەو جۆڕە هەڕەشانە و ڕێگە نادەین شکۆ و ڕێز و داوای ڕەوای مامۆستایان پێشێل بکرێ .
به‌رله پشوه‌کانى نه‌ورۆز خوێندنگه‌کانى سلێمانى و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بایکۆتیان کردوو دواى پێدانى مووچه‌ى مانگى شوبات به‌شێک له مامۆستایان ئه‌مرۆ نه‌چونه‌وه هۆڵه‌کانى خوێندن و داواى مووچه‌ى مانگى ئازار ده‌که‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران