بەهۆی پێکدادان لەگەڵ داعش دووو سەربازی عێراقی لە کەرکووک کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسنوورى قەزاى داقوق شەڕ و پێکدادن لەنێوان سوپاى عێران و چەکدارانى داعش دروستبووە و دوو سەربازی عێراقی کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەچەمى رۆخانەى سنوورى قەزاى داقوق لە باشوورى کەرکووک، لەکاتى کێوماڵکردنى ناوچەکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعشدا روویدا.
کێوماڵەکە لەلایەن فەوجى یەکى لیواى ٤٥ى فرقەى هەشتى سوپاى عێراقەوە کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی پێکدادانەکە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو سەربازى سوپاى عێراق کوژراون و هەر بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران