شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-24 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر پیرۆزبایی پێکهێنانی هاوپەیمانیی "ڕزگاریی نیشتمان " لە یەکتر دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسعوود بارزانی و موقتەدا سەدر پیرۆزبایی پێکهێنانی هاوپەیمانیی "ڕزگاریی نیشتمان " لە یەکتر دەکەن

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند، رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022، مسعوود بارزانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەید موقتەدا سەدر ئەنجام دا، تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە بەیاننامەی کوتلەی زۆرینە (ئینقاز ئەلوەتەن)، بیروڕایان لەبارەی راگەیاندنی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئاڵوگۆڕکرد.

شایانی باسە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (23ی ئازار/ مارسی 2022) له‌ به‌غدا به‌ به‌شداری پارتی و کوتله‌ی سه‌در و سیاده‌، "هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان" راگه‌یه‌ندرا.

لەوبارەوە سه‌رۆکی کوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمانی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ناسێنێت.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە