شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-22 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە شاری مووسڵ 143 تەرم دۆزرانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ دۆزینەوەی 143 تەرمی لە شارەکەدا راگەیاند کە مێژوی کوژرانەکەیان بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شارەکە لەدەستی داعش دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی مووسڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لەگەڕەکی رەفاعی شاری مووسڵ 143 تەرم دۆزراونەتەوە کە مێژوی کوژرانیان بۆ کاتی ئازادکردنەوەی شارەکە لەژێر دەستی چەکدارانی داعش دەگەڕێتەوە.
ئاشکراشیکردوە، تەرمەکان ناسنامەیان پێ نییە و بەشێکی زۆریان تەنها ئێسک و پرووسکەکانیان ماوەتەوە.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەفەرمای دادوەر گۆڕەکە بەتەواوی هەڵدراوەتەوە و بەئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەکان تەرمەکان دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی شارەکە کراوە بەمەبەستی ناسینەوەی ناسنامەکانیان.

لەدوای گرتنە دەستی شارەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، دەیان کەس کوژران و بێ سەروشوێن بوون و تائێستاش تەرمی بەشێکی زۆریان نەدۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە