شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-22 02:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواکاریی سەدر لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ: پشتگیری لە پڕۆژەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەکات پشتگیری لە پڕۆژەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت پەیامێک بۆ په‌رله‌مانتاران دەنێرێت و رایگه‌یاند، حکوومەتەکانی ته‌وافوق سوودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەوبو، بەڵکوو وەک دەڵێن زیانیان هەبووه‌، ده‌شڵێت، "داوا لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دەکەم لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی په‌رله‌مان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و لە بەرامبەردا دەرفەتتان دەدەینێ، كه‌ لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیدا و لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق بەشداربن".

موقته‌دا سەدر بۆ پەرلەمانتاران نووسیویه‌تی، "هەمووان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لە رووخانی رژێمی پێشوەوە تا ئەمڕۆ لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حزبەکان بچوک بونەوە، بەتایبەت حزبە شیعەکان لە باشوری عێراق".

سه‌در داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە په‌رله‌مان كردوه‌ كه‌ لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی په‌رله‌مان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، "له‌ به‌رامبه‌ریشدا دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتونەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیه‌نم".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە