کازمی: هه‌وڵەکان بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگا بەردەوامە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه و تێیدا جه‌ختی کرده‌وه که هه‌وڵی ته‌واوکردنی ڕێکاره‌کانی گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگا ده‌ده‌ین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له تویتێکدا ڕایگه‌یاند "هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمکاری، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەکەمان بۆ بەهاکانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەکان و یەکێتی ڕیزەکانیانە".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "هەڵەبجە شایستەی تەواوکردنی رێکارەکانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەک ڕێزلێنانێک لە قوربانییەکانی".
مسته‌فا کازمی جه‌ختیشی کرده‌وه که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هەوڵی بەدیهێنانی گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه بۆ پارێزگا دەدەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران