شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-16 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەبێت هەموو گەلانی سووریا بەشدار بن لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکدا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی قەیرانی سووریا داوای بەشداریی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتەی کرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێکی سیاسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) پۆستێکی بەبۆنەی یازدەهەمین ساڵۆگەڕی دەستپێکردنی قەیرانی سووریا لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە داوای بەشداری کردنی هەموو خەڵک کرد بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا.

کۆبانی نووسیویەتی: «11 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی بزووتنەوەی گەلی سووریا تێدەبەڕێت. درگاکانی ڕێگاچارەی سیاسی ئێستاش هەر بەسراون. تەنها بە بەشداریی هەموو گەلانی سووریا بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیێک، قەیرانی ئەم وڵاتە کۆتایی دێت. گەلی سووریا لە ڕاستیدا 12 و 15 ئادار نیشانیان دا کە نایانەوێت پشتگوێ بخرێن. خەڵکی سووریا شایانی ئازادی و سەقامگیریین».

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە