شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-08 18:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و باڵوێزی کەنەدا پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە: ئەمڕۆ سێشەممە 8-3-2022 لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و گریگۆری گالیگان باڵوێزی کەنەدا لە عێراق تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و ھەنگاوە دەستوورییەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان کردووە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، باڵیۆزی کەنەدا جەختی لە گرنگیی پێگەی ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: وڵاتەکەی پێزانینی بۆ قوربانیدانی گەلی کوردستان لە شەری دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان ھەیە.

باڵوێزی کەنەدا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، زانستی و ئەکادیمییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نیشان داوە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارزانی سوپاسی رۆڵی کەنەدای لە یارمەتیدانی پێشمەرگە و پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا کردووە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بەرز ڕاگرتنی پێگەی ئافرەت لە کوردستان و فراوانکردنی بەشداریی ئافرەت لە کایە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە، بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە