شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-07 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شەڕی ئۆکراینا، تورکیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕووسیا بوەستێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا، دەڵێت: ئەگەر تورکیا لەسەر داخستنی دەریای ڕەش بەڕووی کەشتییە ڕووسییەکاندا لەگەڵ مۆسکۆ مامەڵەیێک نەکات شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان نابێت.

گەلۆ عیسا، ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی کاریگەریی ڕووداوەکانی ئۆکراینا لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا و مەترسییەکانی بۆ کوردستانی سووریا، وتی: ئەگەر تورکیا لەسەر داخستنی دەریای ڕەش بەڕووی کەشتییە ڕووسییەکاندا لەگەڵ مۆسکۆ مامەڵەیێک نەکات شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان نابێت.

ناوبراو درێژەی دا ئەگەر شەرەکەی ئۆکراینا ببێتە شەڕێکی درێژخایەن و ناکۆکییەکای نێوان ئەمریکا و ڕووسیا زیاتر ببێتەوە، دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ سووریاش دوا دەکەوێت.

ئەندامەکەی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) ڕاشیگەیاند: دۆخی وڵاتی سووریا نە لەدەستی گەلی سووریایە نەک لە دەستی حکوومەتی سووریا بەڵکوو زلهێزەکان لەوان ئەمریکا و ڕووسیا بڕیار لەبارەی سووریاوە دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە