شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-05 03:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵ کردنی داعش ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له ‌سنوورى میحوه‌رى یه‌كى گه‌رمه‌سێر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجامدا كه‌ داعش سوودى له‌ بۆشاى ئه‌منى نێوان پێشمه‌رگه ‌و سوپاى عێراق وه‌رده‌گرت.

کوردپرێس: به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، ٤ی ئازاری ۲۰۲۲، لە سنووری میحوەری ۱ی گەرمەسێر فەوجی۲ی لیوای۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنی سنووری بۆشایی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە گوندەکانی دەکەی سەرچەم و کانی ماسی، کە دەکەونە سەر زێی سیروان.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو، ئەم ناوچەیە لەو شوێنانەن، کە داعش وەک بۆشایی ئەمنی سودی لێ وەرگرتوون بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەری و تیرۆریستی و لێسەندنی سەرانە لە خەڵکی گوندەکان، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەکە بەتەواوی کێوماڵ کرا.

داعش ناوبه‌ناو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقیه‌كان و هه‌ردوو لایه‌نى عێراق و هه‌رێم ده‌ڵێن داعش سودى له‌ بۆشایی ئه‌منى نێوانیان بینیوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە