وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانان دەکات لەبارەی چالاکییە هاوبەشەکان فشار بخەنەسەر بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێشوازیی كرد له جه‌نه‌ڕاڵ فلیپس، گه‌وره راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆلۆنێل دۆگڵاس به‌رپرسی تیمی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێم، و تیمێكی یاوه‌ری و له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا، گفتوگۆی چڕ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر پرسی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و ناوچه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به پرسی پاراستنی سنوره‌كان له‌دوای هه‌ڵاتنی تیرۆریستانی داعش له زیندانی حه‌سه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌وره راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا، ستایشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌سه‌ر پاراستنی ته‌واوه‌تی ناوچه سنورییه‌كان و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوپاتكرده‌وه.
له‌سه‌ر پرسی رێفۆرمی سه‌ربازی، پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه كه "له‌پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌نگاوی باش چوینه‌ته پێشه‌وه و بۆ به‌رده‌وامبوونیشی پێویستیمان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر و فراوانتر هه‌یه".
هاوكات له‌باره‌ی پێكهێنانی دو لیوای هاوبه‌شیش، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه "له‌لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م رێككاره پێویستیه‌كانی ته‌واوكراوه و ماوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه كاره‌كانی ته‌واو بكات".
بۆ ئه‌مه‌ش داوای له ئه‌فسه‌رانی باڵای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كرد، فشار بخه‌نه سه‌ر عێراق بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان و تا ئه‌و لیوایانه بكه‌ونه رۆڵبینین و به‌رپرسیارێتی لهناوچانهی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولادا.
بۆچوونی بەکارهێنەران