شاندێکی ئەمنیی عێراقی سەردانی شنگال دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە، عەبدولئەمیر شممەری بەیاوەری فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەداوی و ژمارەیەک ئەفسەر گەیشتووەتە قەزای شنگال.
باسی لەوەش کردووە کە ئامانج لە سەردانەکە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی و دۆخی ئاوارەکانە لە قەزای شنگال.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ قەزای شنگال لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری و نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ھەروەھا نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار کۆبووەتەوە و ھاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ژمارەیەک پرس کە تایبەت بوون بە پەرەپێدان بە بوارە ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان، ھەروەھا پتەوترکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتیی و ھاریکارییەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان لە قەزای شنگال، گفتوگۆکراوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران