شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-01 08:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئۆکراینا پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیرانی بەرگریی دوو وڵاتی تورکیا و ئۆکراینا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی شەڕیارن تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆی لەگەڵ ئەلکسی ڕیزنیکۆف هاوتای ئۆکراینیی خۆی کرد.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە دوهەمین گۆڕانکارییەکانی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوان ئاکار و ڕیزنیکۆف بووە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵۆ خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لەسەر درێژەی یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان بۆ خەڵکی ئۆکراینا کردەوە و هەروەها تەئکیدی لەوەش کرد هەوڵەکان بۆ جێگیر کردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا درێژەی دەبێت.

لای خۆیەوە وەزیری بەرگریی ئۆکراینا لەو پێوەندییە تەلەفۆنیەدا سپاسی تورکیای کرد بۆ یارمەتییەکانی و هەوڵەکانی بۆ جێگیر کردنی ئاگربەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە