رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ی سەرۆکایەتی هەرێم، ڕۆژی 1-10-2022ـی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ـ عێراق واژۆ کرد.
ئەوەش هاتووە، "لە فەرمانه هەرێمییهکهدا هاتوە کە بەپێی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ـ عێراق هەموارکراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا".
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، بەپێی فەرمانەکە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک پەرلەمان، حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، دەست بە ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران