سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه کۆبووه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ شازاده فه‌يسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه کۆبووه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى ئێستاى عێراق خرايه به‌ر باس و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خه‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعووديه‌ى نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و ببێته يه‌کێک له کۆڵه‌گه‌کانى سه‌قامگيرى له ناوچه‌که‌دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى بۆ ڕوانين و هه‌ڵوێستى سعووديه، خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌رکردايه‌تيى سعووديه کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران