مەسروور بارزانی گەیشتە قەتەر و چەند پڕۆژەیێکی بەسەر کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته قه‌ته‌ر و له‌لایه‌ن سوڵتان بن سه‌عد ئهلموڕێخی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری ده‌ره‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له پۆستێکدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووک، مەسروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێم نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی گەشتەکەماندا بۆ قەتەر، لە دەوحەی پایتەخت، سەردانی دامه‌زراوه‌ی Qatar Foundationمان کرد، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ کاروباری توێژینەوە و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی".
هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا، مەسروور بارزانی لە شاری ئەلخوری قەتەری، ستادیۆمی ئەلبه‌یتی بەسەر کردەوە، کە بڕیارە ئەمساڵ جامی جیهانی 2022ی تێدا بەرێوەبچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران