تۆپبارانی ئەعزاز کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لە سنووری پارێزگای حەلەب تۆپبارانکرا و لەئەنجامدا 13 کەس بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی NPA بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە، ناوەندی شارۆچکەی ئەعزاز لەسنووری پارێزگای حەلەب تۆپبارانکراوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە بۆردوومانەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 10 کەسی دیکەش برینداربون.
شەوی 13ی ئەم مانگەش سنوری چەند گوندێکی ناحیەی عەین عیسا و رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە M4 لە کوردستانی سووریا تۆپباران کران، لە ئەنجامیشدا هاوڵاتیەک گیانی سپارد.
بۆچوونی بەکارهێنەران