شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-15 12:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەر ئەحمەد سکاڵای لەسەرە و ناتوانێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆی کاندید بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی هەرێم کە پارتى کاندیدی کردووە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار سکاڵای لەسەرە و نەچووەتە بەردەم دادگا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارى یەکێتى دەڵێت: " ڕێبەر ئەحمەد کاندیدەکەی پارتی سکاڵای یاسای لەلایەن کاروان گەزنەیی لەسەرتۆمار کراوە و نەچووەتە بەردەم دادگا كاندیدە نوێیەكەی پارتی و سێبەرەكەی مەسروور بارزانی، هەمان چارەنوسی فوئاد حسێن و هۆشیار زێباری دەبێت".

مەلا ستار ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو كاندیدە نوێیەی پارتی تۆمەتبارە بە راپێچكردنی دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوانی زیندانیكراو.

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى باس لەوە دەکات، ئەو كاندیدە نوێیە لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە سكاڵای لەسەرە و بەھۆی دەستوەردانی حزبییەوە نەچووەتە بەردەم دادگا.

هاوکات کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتى رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ تۆمەتبارە بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت، بۆ ئەو مەبەستە بەندە لە ڕێکەوتی ١١-٤-٢٠٢٠ بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت، سکاڵای یاساییم لەسەر ڕێبەر ئەحمەد- وەزیری ناوخۆیی هەرێم تۆمارکرد".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، کە رێبەر ئەحمەد سکاڵای یاسایی لەسەرە و تا ئێستا بە فشاری سیاسی سکاڵاکە نەجووڵێندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە