شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-13 12:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كاندید كردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە ره‌تكرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵیی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دادگادا بڕیار دراوه‌ كه‌ كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەت بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆبووه‌وه‌ و یه‌كه‌م بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی هۆشیار زێباری، کە لە ماوەی رابردوو له‌سه‌ر سكاڵای چوار په‌رله‌مانتار، دادگا بڕیاری كاندیدبوونی بەشێوەیەکی کاتی راگرتبوو.

دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا بە شایستەنەبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و رێگه‌ به‌ناوبراو نادرێت خۆی کاندید بکات و لە داهاتووشدا ناتوانێت خۆی کاندید بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە