شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-11 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەسی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی دۆیچە بان کۆبووەوە و جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ڤینسنت ڤان هوتن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئەڵمانی "دۆیچەبان" کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە کلێمێنس زێمتنەر کونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، نوێنەری کۆمپانیای دۆیچە بان، کورتەیەکی دەربارەی دەربارەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دۆیچە بان خستەڕوو بۆ ڕاوێژ و سەرپەرشتی کردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان، نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانییەکە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ دەستکردن بەم پڕۆژە گرنگە کە لە چەندین قۆناغ پێکدێت و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە کردەوە بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان و بەیەکەوە بەستنەوەی شارو ناوچەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە