هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵیی عێراق حوکمی کۆتایی کەیسی هۆشیار زێباری، ڕادەگەیێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وادەی پێداچوونەوە بەو سکاڵایەی دژ بە پەسەندکردنی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری تۆمارکراوە، دیاری کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 13ی شوبات وادەی مورافەعەیە دەربارەی ئەو داوایەی دژ بە قبوڵ کردنی کاندید کردنی هۆشیار زێباری بە ژمارە 17/ فیدڕاڵی تۆمارکراوە.
یەکشەممەی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی ڕێوشوێنەکانی کاندیدکردنەکەی زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕاگرت تا یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە.
ئەوەش دوای ئەو سکاڵایە بوو کە لەلایەن هەر چوار پەرلەمانتار عەلی تورکی جسوم، دیلان غەفور ساڵح، کاروان عەلی یاروەیس و کەریم شکور تۆمارکرا و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە کاندیدکردنی زێباری پێچەوانەی ئەحکامەکانی دەستوورە.
بۆچوونی بەکارهێنەران