بەهۆی تەقینەوەیێک لە پارێزگای ئەنبار سێ سەربازی عێراقی کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، سێ سەرباز کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفسەرێک لە سوپای عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای سەرەکیی قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازییدا، تەقیوەتەوە.
ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سێ سەرباز کوژراون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
سەرچاوە: کوردستان TV
بۆچوونی بەکارهێنەران