کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەستدانی 104 کەسی دیکە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 104 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 132 هەزار و 934 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 18ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 39 هەزار و 819 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 619 هەزار و 85 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 104 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 934 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 171 هەزار و 587 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران