شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-01 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و کونسوڵی گشتیی چیک کۆبوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چيک دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کارل کۆرتانێک، کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێک لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چیک، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن.

کونسولی گشتی نوێی چیک، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە