بومبێک بە کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیماناندا تەقیەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی کرایە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپێس، ئەفسەرێک لە پۆلیسی زیقار راگەیاند کە بۆمبێکی چێندراو، لەسەر رێگای خێرای زیقار بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.
سەرچاوە: کوردستان TV
بۆچوونی بەکارهێنەران