لەکەمپێکی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستاند منداڵێک گیانی سپارد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاگر لە کەمپی "ئيسیا" لە بەعەدرێ کەوتەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە لە کاتژمیر 9ی ئەمشەو لە کەمپی ئیسیای ئاوارە ئێزدییەکانی ناحیەی شێخان روویداوە، لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە منداڵێک سووتاوە و گیانی لەدەست داوە، کە تەمەنی شەش ساڵانە و ئاگرەکەش بەهۆی شۆرتی زۆپایەکی کارەباییەوە بووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران