شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-31 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان عێراق مەسعوود بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی سیاسیی خستە‌ ڕوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی سیاسیی دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، په‌یامێکی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و هه‌رێمی کوردستان بڵاو کرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم کردووە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بکەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ڕاوێژ بکەن.

هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێکهاتەکانیدا بێت.

مسعوود بارزانی

٣١ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە