شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-31 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە تووشی کۆرۆنا بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەژمارەیەک دەزگای راگەیاندن باس لەوەکراوە بەهۆی تووشبوونی وەزیری دەرەوە بەڤایرۆسی کۆرۆنا، فوئاد حسێن بەشداری ناکات لەکۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب کە ئەمڕۆ لەکوەیت بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش هاتووە، وەزیری دەرەوە دۆخی تەندروستی جێگیرە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت، لەداهاتویەکی نزیکیشدا دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

لەراگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوەنەکراوە کە فوئاد حسێن بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکات یاخود نا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە