نۆ چه‌کداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە عێراقییەکاندا کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له بۆردوومانێکی فڕۆکه جهنگیهکاندا، نۆ چه‌کداری داعش کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌تدا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی، له‌ناحیه‌ی عوزێم پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردوەتە ئامانج که 9 چەکداری تێدابوو سه‌رجه‌میان کوژراون.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە ئەو چەکدارانە سه‌رجه‌میان به‌رپرس بوون له هێرشکردنه سه‌ر هێزێکی سوپای عێراق له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌که له‌لایه‌ن هێزی فڕۆکه‌وانیی عێراقیه‌وه و به پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌نجام دراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه کوژراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران