شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-28 08:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی: بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە دەنگدان بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە کە پێدەچێت چوارچێوەی هەماهەنگیی و چەند لایەنێکی سیاسیی تر بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەت بە دەنگدان بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهادین نووری وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: "پێدەچێت لەکاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەران بۆ دەنگدان لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار، چوارچێوەی هەماهەنگیی و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی تر لە دانیشتنەکە بکشێنەوە".

نووری دەڵێت دانوستانیان لەگەڵ لایەنە کوردیی و سوننییەکان کردووە بەڕوونی و ڕاشکاوی پێیان راگەیاندوون کە نەچنە پاڵ لایەنێکی شیعی لەسەر حیسابی لایەنەکەی تریان، جەختیشی کردۆتەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگیی یان هاوبەشێکی راستەقینەی پێکهێنانی حکوومەت دەبێت یان بەشداریی ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە